سترۆبۆسکۆپی قوڕگ، کشکشێ و دەنگەژێکان چیە؟


سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و قوڕگ تازەترین ئامێری نازۆر بۆ بینین و وێنە گرتنی کشکشێ و قوڕگ و دەنگەژێکانە. بۆ ئەوانەی دوچاری گۆڕانی دەنگ بوون یا هەست بە گرێ یان شتێک ناو کشکشێ و قوڕگ ئەکەن، سترۆبۆسکۆپی باشترین و نوێترین رێگایە بۆ پشکنین و دەسنیشان کردن و دەرمانی خێرای نەخۆشیەکە. بە کەڵک وەرگرتن لە سترۆبۆسکۆپی تەواوی بەشەکانی کشکشێ و قوڕگ و دەنگەژێکان ئەبینرێت و بە تایبەت جووڵە و لەرینەوەیان ریکۆرد ئەکرێ. نازۆری کشکشێ و قوڕگ یان لارینگۆسکۆپی بە سترۆبۆسکۆپی وردترین رێگای پشکنینە بۆ کشکشێ و قوڕگ و دەنگەژێکان. بەو تەکنیک و تابەتمەندیانەی کە لە سترۆبۆسکۆپی هەیە، دەتوانرێت تەواوی بەشەکانی دەنگەژێکان و لەرینەوەکەی ببینرێت.
لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان هەموو جۆرە ئامێرێکی نازۆرمان هەیە بۆ لارینگۆسکۆپی و وێنە گرتنی کشکشێ و قوڕگ و دەنگەژێ. کلینیکی زاگرۆس یەکێکە لە پێشکەوتووترین ناوەندەکانی وێنەگرتن و نازۆری کشکشێ و قوڕگ یان لارینگۆسکۆپی لە وڵاتی ئێران. بە هەبوونی پێداویستیەکان و کەرەسە پێشکەوتوەکان و لێهاتووی پسپۆڕەکانمان، کێشەکانی کشکشێ و قوڕگ، نووسانی دەنگ، ئاوسانی قوڕگ و هەوکردنی قوڕگ بە زووترین کات دەسنیشان و چارەسەر ئەکەین.
نازۆری کشکشێ و قوڕگ یان لارینگۆسکۆپی بە سترۆبۆسکۆپی
سترۆبۆسکۆپی لە ئێستادا وردترین ڕێگای پزیشکیە بۆ پشکنینی قوڕگ و دەنگەژێکان. نازۆری کشکشێ بە سترۆبۆسکۆپی ئاسان و کورت خایەن و بێ ئازارە. ئەگەر تۆش هەست بە ئازاری قوڕگ یان دەنگ نوسان یان هەو کردنی قوڕگ ئەکەی، یا کێشەی قووت دان و هەناسەکێشانت هەیە، بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەت سەردانی کلینیکی زاگرۆس بکه لە کرماشان.

قوڕگ و کشکشێ؛ دو بەشی گرنگی جەستە بۆ خواردن، هەناسە و قسەکردن
کشکشێی مرۆڤ لە چەندین ماسولکە و کڕکراگە و دەمار دروست بوە. یەکێ لە ماسولکە زۆر گرنگەکانی کشکشێ دەنگەژێیە. دەنگەژێ بچووکترین و ناسکترین ماسولکەی لەشی مرۆڤە. کشکشێ و دەنگەژێکان سێ ئەرکی زۆر گرنگیان لە ئەستۆیە.
- گرنگترین ئیشی قوڕگ و کشکشێ قوتدانی خواردن و ڕێگری لە چوونە ناوەوەی خواردن بۆ لولەی هەوا و سیەکانە.
- ئەرکی دوەمی کشکشێ و دەنگەژێکان یارمەتی هەناسە و هەڵمژینی هەوایە. دەنگەژێکان وەک دەرگای سیەکان خێرایی و بڕی هەناسە دیاری ئەکەن.
- ئیشێکی تری گرنگی کشکشێ دروست کردنی دەنگ و قسەکردنە کە لە لایەن دەنگەژێکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
نەخۆشی یا کێشەی کشکشێ و دەنگەژێ ئەبێ بە بەربەست بۆ ئەرکەکان و دروست کردنی کێشە بۆ قووت دان، هەناسە کێشان و قسەکردن.
نیشانەکانی نەخوشی قوڕگ و کشکشێ و دەنگەژێ
دەنگەژێکان لە ماسولکەی زور باریک وناسک دروست بوون و کاریان بەرهەم هێنانی دەنگە. بە بۆنەی جێگە و پێگەی هەستیار، ئەگەری ئەوەی کشکشێ و دەنگەژێکان تووشی کێشە و نەخۆشی ببن زۆرە. یەکێ لەنیشانە گرنگەکانی نەخۆشی دەنگەژێکان کێشەی دەنگ، گۆڕانی دەنگ، یان نوسانی دەنگە.


پولیپی دەنگەژێ لە ژنێکی 36 ساڵەدا کە دەنگی بە ماوەی ٨ مانگ گیرابوو.
دەنگەژێکان لەکاتی قسەکردندا بە فریکۆنسی 100 هێرتز لە پیاوان و 200 هێرتز لە ژنان ئەلەرێنەوە. بە هۆی ناسکی و خێرایی زۆرەوە، کیشەی دەنگەژێ و نووسانی دەنگ لە نەخۆشیە جیاوازەکانی مێشک و دەمار، بارە دەرونیە جیاوازەکان، نەخۆشیەکانی سی و قوڕگ بوونی هەیە. یەکەمین و گرنگترین نیشانەی نەخوشیەکانی کشکشێ و دەنگەژێکان گۆڕانی دەنگ یان نوسانی دەنگە. گۆڕانی دەنگ یان نووسانی دەنگ لە هەندێک لە حاڵەتەکان کاتییە و جێگەی ترس و نیگەرانی نییە.
هەندێ نەخۆشی وەکو پەتا و ئانفلۆانزا دەبێتە هۆی گۆڕانی دەنگ. بە تێپەڕبونی کات و لەگەڵ تەواو بونی نەخۆشیەکە، کوالیتی دەنگ وەکو سەرەتای لێ دیتەوە. بەڵام گۆڕانی دەنگ بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە دوو هەفتە دەبێ پشگوێ نەخرێ و بە جدی وەر بگیرێ. بە تایبەت ئەوانەی جگەرە یان خواردنەوە ئەخۆن ئەبێ گۆڕانی دەنگ زۆر بە جدی وەرگرن، گیرانی دەنگ زۆر جار سەرەکیترین نیشانەی شێرپەنجەی کشکشێ و قوڕگە. پێویستە بە پزیشکی شارەزا ڕاوێژ بکرێ، ئەبێ قوڕگ و کشکشێ لە ڕێگەی نازوری سترۆبۆسکۆپی یان لارینگۆسکۆپی ببینرێ.
هەر وەکو باسکرا یەکێ لە کارە سەرەکیەکانی کشکشێ و دەنگەژێکان هەناسەکێشانە. کشکشێ و دەنگەژێکان ڕێڕەوی چونەناوەوەی سییەکانە و قوڕگ بە ستۆکڕک ئەبەستێتەوە. کشکشێ و دەنگەژێکان دەرگای هاتوچۆی هەوا و کۆنتڕۆڵ کردنیەتی بۆ ناو سیەکان. هەر بۆیە سواربوونی هەناسە یان تەنگە نەفەسی لەکاتی وەرزش، قسەکردن یان خواردن یەکێکە لە نیشانە سەرەکیەکانی کێشە و نەخۆشی قوڕگ و کشکشێ. سواربوونی هەناسە یان تەنگە نەفەسی هاوکات لە نەخۆشی دڵ و سییەکانیشدا دەبینرێت. بەڵام بەهۆی ئەوەی خەڵک و بەشێ لە پزیشکەکانیچ ئاگاداری ئەرکی گرنگی کشکشێ و دەنگەژێکان بۆ هەناسەدان نین، زۆر جار پشکنین بۆ ئەم بەشە گرنگە پشگوێ دەخرێت و بەشێ لە نەخۆشەکان چارەسەر نابن. بۆیە پێویستە بۆ ئەو کەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی ئەبن سترۆبۆسکۆپی قوڕگ، کشکشێ و دەنگەژێکان بکرێ.
سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان بۆ چ کەسێک پێویستە؟
به کوردی و کورتی سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان بۆ کەسانێ کە توشی گیرانی دەنگ، گۆڕانی دەنگ، کێشەی هەناسە و کێشەی قووت دانی خواردن ئەبن پێویستە. هەروەها هەستکردن بە گرێ لە قوڕگ و ئازار لە ناوچەی مل پێویستی بە سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان هەیە. هاوکات ئەوانەی کۆکەی درێژخایەن و بەردەوامیان هەیە دەبێت بۆ سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان سەردان بکەن. هەروەها سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان بۆ پشکنینی ناوەناوەیی دۆخی کشکشێ و دەنگەژێ لە گۆرانی بێژەکان، خوێنەرەکان، مامۆستایان، وتاربێژەکان و قورئان خوێنان پێویستە.
هاوکات ئەو کهسانە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەبەردەم کاریگەری دوکەڵی جگەرە و مادەی هۆشبەر و مادەی کیمیایی بوون، سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان پێویستە. لە ڕاستی دا سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان باشترین شێوازە بۆ زووتر دیاری کردنی گرێ و شێرپەنجەی قوڕگ و کشکشێ و دەنگەژێکان.


بەسران و کرانەوەی دەنگەژێکان لەکاتی قسەکردن
پشکنینی قوڕگ و کشکشێ و دەنگەژێکان
لە کۆنەوە تا ئیستا ڕێگای جیاواز بۆ بینینی قوڕگ و کشکشێ و دەنگەژێکان بەکارھاتوون. کۆنترین ڕێگە ئاوێنەی گەرووە. تاقی کردنەوەی کشکشێ و دەنگەژێکان بە ئاوێنە بۆ نەخۆشەکە کێشەو ئازاری فرەی هەیە. هاوکات تاقی کردنەوەی کشکشێ و دەنگەژێکان بە ئاوێنە بۆ دیاریکردنی گرێ بچوکەکان و بینینی جوڵە خێراو بەردەوەمەکانی دەنگەژێکان ناتەوانە، هەر بەم بۆنەوە ئێستا بە دەگمەن بەکاردەھێنرێت.
هەروەها تاقی کردنەوەی کشکشێ و دەنگەژێکان بە نازۆری قوڕگ یان لارینگۆسکۆپی لە ڕێی بێهۆشکردنی گشتییەوە لە مێژە بە کار دێ. ئەم ڕێگەیە لە نەخۆشخانەکان و بە زۆری بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە بایۆپسی یا نەشتەرگەری کشکشێ و دەنگە ژێیەکان هەیە بەکاردێت. بە واتایەکی تر زیاتر شێوازی دەستێوەردان و چارەسەره تا ڕێگەیەکی دەستنیشانکردنی نەخۆشی. بەڵام هەندێک جار وەک یەکەم هەنگاو بۆ بشکنین. ئەم ڕێگەیە بەهۆی بێهۆشی گشتی و دانانی لولهی هەناسەدان مەترسی تايبەتی خۆی هەیە. هاوکات بە بۆنەی بێهۆش بوونی نەخۆشەکەوە، جوڵەی کشکشێ و دەنگەژێکان و کێشەکانی تایبەت وەک ئیفلیج بوونی دەنگەژێ دەسنیشان ناکرێ. بۆیە وهک یهکهم ڕێگا بۆ تاقی کردنەوەی کشکشێ و دەنگەژێکان به هیچ شێوەیەک پێشنیار ناکرێت.
نوێترین ڕێگا بۆ تاقی کردنەوەی لارینگۆسکۆپی و سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکانە. ئێمە لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان هەموو جۆرە نازۆرمان بۆ سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان هەیە کە بەپێی خواستی نەخۆش، جۆری نەخۆشی و بارودۆخی نەخۆش بەکاردەهێنرێن. سترۆبۆسکۆپی کشکشێ خێرا و بێ ئازارە و هەر جۆرە کێشەی گەورە و بچووک لە شوێنە جیاوازەکانی قوڕگ و کشکشێ ودەنگە ژێکانی پێ دەسنیشان ئەکرێ.


گرێی دەنگەژێ لە منالێکی 10 ساڵە بە کێشەی گۆڕانی دەنگ
سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان چۆن ئەنجام دەدرێ؟
پێش ئەنجام دانی سترۆبۆسکۆپی:
- باشترە ٤ کاتژمێر بەر لە پشکنین نەخۆش جگە لە ئاو هیچ شتێک نەخوات. بەتاڵ بوونی گەدە و هەروەها جێنەمانی پاشماوەی خۆراک لە دەموو قورگدا پێویستە. پاک ڕاگرتنی دەموو قورگ یارمەتی دەرە بۆ خێرایی و باشتر بوونی پشکنینەکە.
- هەروەها پێنج خولەک بەر لە چوون بۆ ژووری نازوور ئەبێت نەخۆشەکە دەموو قورگی بشوات و قورگی خۆی لە هەر جۆرە پاشماوەیە پاک بکاتەوە و پەرداخێ ئاو بخواتەوە.
لەکاتی ئەنجام دانی سترۆبۆسکۆپی:
نەخۆش لەسەر کورسیەک دائەنیشێت، و بەتەواوی هۆشیارە و پێویستی بە بێهۆش کردن نییە. نەخۆش ئەبێت دەمی بکاتەوە و زمانی بێنێتە دەرەوە بۆ ئەوەی نەبێتە بەربەست لە نازۆرەکە. ئەبێت نەخۆش لەکاتی ئەنجامدانی نازۆردا نەجوڵێت و لیکی ناودەمی قوت نەدات. پێویستە بە ئارامی هەناسە بدا. لەکاتی نازووردا نەخۆش پێویستە دەنگی (ئی) بڵێ بۆ ئەوەی جوڵەی دەنگەژێکان ببینرێ و تۆمار بکرێ.
دوای سترۆبۆسکۆپی:
ئەنجامدانی سترۆبۆسکۆپی هیچ کێشەیەک لەدوای خۆی جێناهێڵێت و سەلامەتە. دوای تەواو بوونی کارەکە وێنەو ڤیدیۆکان لەلایەن پزیشکەوە هەڵدەسەنگێندرێت و پێداچوونەوەی بۆ ئەکرێت. وێنەی گونجاو لەگەڵ وەڵام و ریپۆرتی دەرەنجامە پزیشکیەکان لە دوای دوو کاتژمێر ئامادە ئەبێت. دەرەنجامەکانی نازۆر لەگەڵ کێشەکانی نەخۆش، ئەو پێویستیانەی لەسەر نەخۆشە ئەنجامی بدات و ڕژێمی خۆراکی تایبەت بە نەخۆش بە نەخۆشەکە ئەگەیێندرێت.
لارینگۆسکۆپی و سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان له کلینیکی زاگرۆسی کرماشان
لە کۆمەڵگەیی پزیشکی زاگرۆسی کرماشان تەواوی پێداویستیەکان لە جۆری ئەندۆسکۆپەکان و ئامێری ئەلیکتڕۆنی وێنەگرتنی قوڕگ، کشکشێ و دەنگەژێکانە بوونی هەیە. لە ساڵی 2011 تا ئێستا هەزارەها نەخۆش لە شوێنە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای ئێران، هەرێمی کوردستان و وڵاتی عراق لە خزمەتگوزاریەکانی کلینیکی زاگرۆسی کرماشان کەڵکیان وەرگرتوە و کێشەکانیان چارەسەر کراوە.
ئێمە ئەزموونێکی بەنرخی هاوکاریمان لەگەڵ دەستەیکی لێهاتوی پزیشکانی پسپۆڕ لە شارەکانی کرماشان، تاران، ئیلام، سنە ، لۆرستان هەیە. کاری هاوبەش لەسەر نەخۆشەکان ڕێگەخۆشکەرە بۆ دۆزینەوەی هۆکارە سەرەکیەکانی نەخۆشی، چاودێریکردن و دەرمانی خێرا. ئێمە ئەزموونی زیاتر لە دە ساڵ لارینگۆسکۆپی و سترۆبۆسکۆپی کشکشێ و دەنگەژێکان و تۆمار کردن و ئارشیڤی زۆرتر لە پازدە هەزار نەخۆشمان هەیە. لێرە باشترین خزمەتگوزاری بە سەردانیکەرانمان ئەدەین. بۆ زانیاری زیاتر و ڕاوێژکاری وەرگرتن لە رێگەی واتسەپەوە پەیوەندیمان پێوە بگرن.