شیکاری دەنگی چییە و بۆ کێ پێشنیار دەکرێت؟
دەنگ بەشێکی دانەبڕاوە لە توانای پەیوەندی زارەکی مرۆڤ. سەرچاوەی سەرەکی دەنگی مرۆڤ، کشکشێ و دەنگەژێکانن. دەنگی دەنگەژێکان لە ناوچەکانی قوڕگ و کۆڵی نەرم و دەم و لووت و زمان و لێودا بە کار دێت و دەبێت بە قسەکردن. هەماهەنگییەکی ورد و توند لە نێوان کشکشێ و قوڕگ و ئەندامەکانی تری قوڕگ و دەمدا پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی قسە کردنێکی سروشتی. هەرچەندە دەنگ دیاردەیەکی نەبینراوە، بەڵام کزبوون یان تێکچوونی دەنگ لە ڕێگەی ئامێرە متمانەپێکراوەکانی شیکاری دەنگییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. . بۆ زانیارو سەبارەت بە دەنگ و گرنگیەکانی لە ژیاندا و ڕێگاکانی هەڵسەنگاندن و باشترکردنی کوالیتییەکەی، تا کۆتایی لەگەڵمان بمێنەرەوە و ئەم بابەتە بخوێنەرەوە.


ڕۆڵی دەنگ لە دەربڕینی هەستەکانی مرۆڤ
جگە لە قسەکردن و پەیوەندی زارەکی، دەنگ سوودێکی گرنگی دیکەی هەیە. مرۆڤ لە کۆنەوە خەریکی بەکارهێنانی دەنگ بووە بۆ بەرهەمهێنانی مۆسیقا و دەربڕینی هەستەکانی. دەنگی مرۆڤ خێراترین و گەورەترین کەرەسەیە بۆ دەربڕینی سۆز و هەستی ناخ و دەروون.
دەنگی گریان، پێکەنین یان هاوارکردن بەبێ هیچ وشەیەک یان ناوبژیوانێک هەستی ناخۆشی، دڵخۆشی یان ترس نیشان دەدات. ئێمە وا لە خەڵکی تر دەکەین عاشقی دەنگمان بن و عاشقی دەنگی ئەوانی تریش دەبین. ڕەنگە درۆ نەبێت ئەگەر بڵێین هەستی مرۆڤ لە دەنگیدا دیارە نەک لە چاویدا. دەنگ رەنگدانەوەیەکی بێ کەم و کورتە لە ناخ و دەروونی مرۆڤ.

لە کاتی گوێگرتن لە گۆرانییەکی چێژبەخش، ڕەنگە دەنگ و تۆن و تەکنیکەکانی گۆرانیبێژ زیاتر لە تێکست و وشەکان چێژمان پێببەخشێت. ئەمە موعجیزەی دەنگە. تەنانەت دەنگ ئامرازێکە بۆ پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ ڕێوڕەسمە ئاینییەکان. مرۆڤەکان بەبێ ئاگاداری لە مانای ئایەتەکانی قورئان، ئەزموونی ئایینی قووڵیان لەگەڵ خوێنەرە دەنگ خۆشەکانی قورئان هەیە و هەست بە نزیکبوونەوە لە خودا دەکەن.
بە یارمەتی دەنگمان هەستەکانمان دەخەینە سەر وشەکان بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتر و باشتر لەسەر هاوڕێ و بیسەرەکانمان هەبێت. ئەو هەستەی کە بەهۆی دەنگەوە دروست دەبێت، تەنانەت لە وشەکان و ماناکانیان گرنگترە.
دەنگ و کەسایەتی
فرێکوێنس و بەرزی دەنگ ڕەنگدانەوەی کەسایەتی مرۆڤەکانە. دەنگ دەربڕینێکی ڕاستگۆیانە بۆ کەسایەتی و هەمیشە لایەنە نادیارەکانی کەسایەتیمان ئاشکرا دەکات. دەنگی مرۆڤە دەرەکییەکان تۆنێکی تیژی هەیە و لە کاتی قسەکردن فرێکوێنسی و بەرزی دەنگیان گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێ. دەنگی مرۆڤە خۆگۆڕەکان یەکسانە و فرێکوێنسی و بەرزی دەنگیان زۆر ناگۆڕێت. هەروەها دەنگی خەمۆکەکان یەکدەنگ و بێ وزە و لاوازە. کەسانی شەڕانگێز دەنگیان هێرشبەرانە و بەرزە.
ڕۆڵی دەنگ لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی
ئێمە دەنگمان بۆ ڕاکێشانی سرنجی کەسانی گرنگ لە ژیانماندا بەکاردەهێنین. هەروەها دەنگ کەرەستەیێکی کارایە بۆ بەرپەرچدانەوەی کەسانی مەترسیدار. دەنگێکی نەرم و ئارامکەرەوە لە دەنگێکی بەرز و توند زۆر سوودبەخشترە بۆ هێورکردنەوەی کەسێکی وروژاو. بە پێچەوانەوە دەنگێکی توند و بەرز کاریگەرترە لە بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژکارێک یان بردنەوەی شەڕێکی گرنگ. لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ فرۆشیارێک یان کارمەندێکی چەوسێنەردا، بەبێ ئاگاداری دەنگمان بەرز دەبێتەوە و بەهێز دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین بەرگری لە مافی خۆمان بکەین.


تێگەیشتنی دەروونی بۆ دەنگ
هەر کەسێک لە مێشکیدا خۆی بە جۆرێ وێنە ئەکا. بیرۆکەی هەموو مرۆڤێک لەبارەی جەستەی خۆیەوە بەشێکە لە خۆئاگادارییەکەی. ئەم بیرۆکەیە لە ئەنجامی فیدباکەکانی کەسانی دەوروبەرە، بینینی خۆمان لە ئاوێنەدا یان شێوازی دەرکەوتنمان لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دروست دەبێت. تێکەڵبوونی ئەم بیرۆکانە لە مرۆڤدا دەبێتە هۆی تێگەیشتنێکی تاڕادەیەک قبوڵکراو لە جەستە و فیزیا. ئەم وێنەیە هەندێک جار لە منداڵاندا دووچاری کێشە دەبێت. بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە بە دەگمەن خۆیان لە ئاوێنەدا یان لە فیلم و وێنەکاندا دەبینن. هەروەها لە تەمەنی هەرزەکاریدا، کاتێک گەشەی جەستەیی زۆر خێرا دەبێت، ئەم وێنە زیهنیە و خۆئاگایی جەستەیی دووچاری کێشەوە دەبن و پێویستیان بە چارەسەرە.
هاوشێوەی وێنەی دەروونی بۆ جەستە و ڕواڵەت، مرۆڤ وێنەیەکی دەروونی-جیهنی بۆ ڕەفتار و توانا و قسەکردنی هەیە. یەکێک لە وێنە گرنگەکانی مرۆڤ سەبارەت بە خۆی پەیوەندی بە دەنگەوە هەیە. مرۆڤەکان وێنەیەکی دەروونی لە دەنگی خۆیان هەیە. ئەم وێنەیە دەرئەنجامی فیدباکەکانی کەسانی دەوروبەرت و تا ڕادەیەک فیدباک و بیستنی دەنگی خۆتە لە ڕێگەی گوێ و ئێسکی کەللەسەرەوە. هاندەرە کاریگەرەکانی وەک ئاوێنە و وێنە و فیلم وێنەی فیزیکیمان بۆ خۆمان دەردەخەن و ڕاستیان دەکەنەوە. بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتە بۆ دەنگ ڕوونادات.
کەم کەس هەیە ڕۆژانە گوێ لە دەنگی تۆمارکراوی خۆی بگرێت و زۆربەی تێڕوانینەکانمان بۆ دەنگی خۆمان دەرئەنجامی فیدباکەکانی کەسانی دیکەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆر کەس هەستێکی نامۆ و زۆرجار ناخۆشیان دەبێت کاتێک دەنگی خۆیان دەبیستن. باشترین شت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە هەنگاوی یەکەمدا ئەوەیە کە بە شێوەیەکی پیشەیی شیکاری دەنگی یان ئانالیزی دەنگە. بەم جۆرە بەرزی و فرێکوێنسی دەنگەکە و تایبەتمەندییەکانی دەردەکەوێ. دەنگ تایبەتمەندی خۆی هەیە کە دەتوانرێت بە ئامرازە تایبەتمەندەکانی شیکاری دەنگی بپێورێت.
بۆ نموونە تێکڕای فرێکوێنسی دەنگ لە پیاوان نزیکەی ١٢٠ هێرتز و لە ئافرەتان ١٩٠ هێرتزە. بێگومان فرێکوێنسیی دەنگ لە نێوان مرۆڤەکانی هەر ڕەگەزێکدا جیاوازە. فرێکوێنسی دەنگ هەمان تایبەتمەندیە کە بە دەنگی نزم یان مێینە و دەنگی باس یان نێرینە ناوی دەبەن. زۆر پیاو بە گلەیی دەنگی ژنانە دێنە لامان. لە لایەکی ترەوە ژن هەیە کە گلەیی لە دەنگی باسی پیاوانەی خۆی دەکات و ئەیەوێت دەنگی خۆی بگۆڕن بۆ دەنگی ژنانەتر.
ئەم کێشەیە لە هەرزەکاران و بەتایبەت کوڕانی هەرزەکاردا زۆرترە. گۆڕانکاری و زەقبوونەوەی دەنگ زۆر بە خێرایی لە کاتی هەرزەکاری و باڵغبووندا ڕوودەدات. هەر بەم هۆیەشەوە هەرزەکارەکە ناتوانێ وێنەدەنگ گی دەروونییەکەی سەبارەت بە دەنگی خۆی ڕاست بکاتەوە و وێنە نوێیەکە لە شوێنیدا بگۆڕێت. لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت کەس و کار، دەنگی نوێی هەرزەکارەکە قبوڵ ناکەن. ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی پێداگرییەکی زۆر لەسەر پاراستنی دەنگی پێشوو، ئەمەش گرفتی فالسێتۆ یان پیۆبارفۆنیا دروست دەکات.
لە هەمان کاتدا کەسانێک هەن لە کوالیتی دەنگیان ڕازی نین و پێیان وایە دەنگیان گۆڕاوە یان گیراوە. دەنگ نووسان و گیرانی دەنگ و نزمی کوالیتی دەنگ و تێکچوونی دەنگ هۆکاری جیاوازی هەیە. لە هەندێک حاڵەتدا کێشە و نەخۆشی و کشکشێ و دەنگەژێکان هۆکاری ێکچوونی دەنگ یان نووسانی دەنگن. بەڵام لە زۆر نەخۆشدا، دەنگ نووسان یان گیرانی دەنگ لە ئەنجامی کێشە و نەخۆشی کشکشێ و دەنگەژێکان روو نادا. یەکەم هەنگاو بۆ دەسنیشان کردنی کێشەکە شیکاری دەنگییە. لە کلینیکی زاگرۆس لە کرماشان شیکاری دەنگی بە باشترین و نوێترین کەرەستەی تایبەتمەند لەم بوارەدا ئەنجام دەدرێت.


شیکاری دەنگی چییە و چۆن دەکرێت؟
شیکاری دەنگی بریتییە لە شیکردنەوەی دەنگی مرۆڤ بۆ تایبەتمەندییە بابەتییەکانی. هەر دەنگێک فرێکوێنسییەکی دیاریکراو و بەرز و نزمی دیاریکراوی هەیە. لە هەمان کاتدا دەنگی هەر کەسێک لە فرێکوێنسی یان بەرزی تا ڕادەیەک دەگۆڕێت. ئەگەر ئەم گۆڕانکارییە لە ئاسایی زیاتر بێت، دەبێتە هۆی هەستکردن بە گیرانی دەنگ. لە لایەکی ترەوە دەنگی هەر کەسێک تا ڕادەیەک دەنگی بێزارکەر یان نۆیزی هەیە. بڕی ئەم نۆیزە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کوالێتی دەنگەوە هەیە و ئەگەر زۆر زیاد بکات دەبێتە هۆی گیرانی دەنگ. بە شیکاری دەنگ فرێکوێنسی دەنگ، ئاستی بەرزی، گۆڕانی فرێکوێنسی و بەرزی دەنگ، کەمترین و زۆرترین فرێکوێنسی دەنگ و ئاستی نۆیزی دەنگ دیاری دەکرێت.
لە کلینیکی زاگرۆس لە کرماشان شیکاری دەنگی بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری DrSpeech کە ئالێرێکی ئەمریکیە ئەنجام دەدرێت. ئەم نامێرە وردبینییەکی زۆر بەرزی هەیە لە شیکاری دەنگدا و شیکاری و دەرهێنانی هەموو تایبەتمەندییە سروشتی و ناسروشتیەکانی دەنگەکە دەکات. دەنگی نەخۆشەکە لە ڕێگەی مایکرۆفۆنەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئامێرەکە و تۆمار دەکرێت شیکاری دەنگی بۆ ئەکرێت.
هەموو تایبەتمەندییە گرنگە بابەتییەکان بەپێی بارودۆخەکە لەگەڵ نەخۆشەکە دەردەهێنرێن و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. ئاگاداری نەخۆش لەم تایبەتمەندییە بابەتییانەی دەنگ و بەراوردکردنی لەگەڵ تێڕوانینەکەی خۆی هەنگاوێکی زۆر گرنگە لە چارەسەرکردنی تێکچوونی دەنگ. هەموو هەنگاوەکانی شیکاری دەنگی لە کلینیکی زاگرۆس ٢٠ خولەک دەخایەنێت. لە کۆتاییدا پێشنیارەکان فح نەخۆش دەوترێت و ئەنجامی شیکاری دەنگ چاپ دەکرێت و لەگەڵ ڕاپۆرتێکی تایبەتمەنددا دەدرێت بە کەسەکە. ئەگەر پێویست بوو، پلانی چارەسەرکردن هەماهەنگ دەکرێت بۆ ئەنجامدانی دەستێوەردان و ڕاهێنانی پێویست، و ئەگەر ڕەوانەکردن بۆ پزیشکی پسپۆڕێکی دیکە پێویست بوو، نەخۆش و هاوڕێکانی ئاگادار دەکرێنەوە.