هاندانی کارەبایی مێشک (tDCS)
کاتێک نەخۆشێک تووشی وەستانی دڵ دەبێت، شۆکی کارەبایی دەدرێتێ. شۆکی کارەبایی بریتییە لە تەزوویەکی کارەبایی گونجاو و ڕێکخراو کە دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوەی جوڵەی ماسولکەکان و دوبارە لێدانی دڵ. زانستی پزیشکی زۆر ساڵ لەمەوبەر بۆی دەرکەوتووە ئەو وزەیەی کە دەبێتە هۆی چالاکبوونی دڵ، کارەباییە. بۆیە لە کاتی وەستانی دڵ، بە دانانی تەزووی کارەبایی، دڵ زیندوو دەکەنەوە و نەخۆشەکە دەگەڕێتەوە سەر ژیان.
مێشک یەکێکی تر لە سیستەمە زۆر گرنگ و هەستیارەکانی لەشە کە کارکردنی لەسەر بنەمای کارەباییە. مێشکی مرۆڤ هەموو ئەرک و فەرمانەکانی خۆی بە یارمەتی و بە شێوازی گۆڕینەوەی تەزووی کارەبایی لە نێوان خاڵە جیاوازەکانی مێشکدا ئەنجام دەدات. هەر جۆرە کردارێک، بیرکردنەوەیەک، هەستێک و سۆزێک لە کۆتاییدا جۆرێکە لە ئاڵوگۆڕی تەزوی کارەبایی لە نێوان خاڵە جیاوازەکانی مێشکدا. دیارترین شێوەی بینینی چالاکییە کارەباییەکانی مێشکEEG یان ئێلێکترۆئێنسفالۆگرامە کە تەزووی کارەبایی لە خاڵە جیاوازەکانی مێشک نیشان دەدات.


زانستە دەمارییەکان بەردەوام بەدوای ئەلگۆریتمە کارەباییە پەیوەندیدارەکان بە هەر جووڵەیەک، بیرکردنەوەیەک، کردارێک، هەستێک، یان سۆزێک لە مێشکی مرۆڤدا دەگەڕێن و تا ڕادەیەکی زۆر توانیویانە شێوازی ئیش کردنی مێشک ڕوون بکەنەوە. ناسینی ئەم ئەلگۆریتمانە یارمەتیدەرن بۆ دەستنیشانکردنی شێوازە ئاسایی و هەڵە و نەخۆشیخەرانەی ئێشکردنی مێشک. پرسیار ئەوەیە کە زانینی شێوازە ئاسایی و تەندروستەکانی چالاکیی مێشک چ یارمەتییەک دەدات بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان؟ ئایا دەتوانین ئەم شێوازانە لە بەرژەوەندی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دەمار و مێشک یان دەروونپزیشکی بگۆڕین؟ ڕاستییەکە ئەوەیە دروستکردنی تەزووی کارەبایی نوێ، بەهێزکردنی ئەو خولگە لاوازانە، یان کۆنترۆڵکردنی تەزووە کارەباییە تێکچووەکان، ئامانجی کۆتایی زۆرێک لە چارەسەرەکانی بواری دەمار و مێشکە.
لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕێگەی چارەسەری جۆراوجۆر خراونەتە ڕوو کە دەتوانن تەزووی کارەبایی خاڵە دیاریکراوەکانی مێشک بەهێز یان لاواز بکەن. ئەم ڕێگا چارەسەرانە، کاریگەری خێرایان هەیە و بەهۆی ئەوەی کە کاریگەرییان لەسەر خاڵێکی دیاریکراوی مێشک چڕ کراوەتەوە، بە پێچەوانەی دەرمانەکانەوە، کاریگەری نەرێنیان نیە. ڕێگا چارەسەرییەکانی وەکو هاندانی موگناتیسی و هاندانی کارەبایی مێشک لە نموونەی ئەم ڕێگایانەن. لەم وتارەدا، هاندانی کارەبایی مێشک یان tDCS دەناسێنین و بەکارهێنانەکانی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان و نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەخەینەڕوو.
هاندانی کارەبایی مێشک یان (tDCS) چییە؟
هاندانی کارەبایی مێشک یان transcranial direct current stimulation یان بە کورتی tDCS کەرەستەیێکی هەرزان و بێ زیانە کە بە بێ خواردنی دەرمان چارەسەری کێشەکانی مێشک و دەروون دەدا. بە بەکارهێنانی ئامێری tDCS، تەزوویەکی کارەبایی لاواز لە ئاستی ١ تا ٣ میلی ئەمپێر دەدرێتە ئەو خاڵانەی کە لە مێشکدا ئامانجن بۆ دەرمان. بە لەبەرچاوگرتنی ناوچە ئامانجکراوەکان و جۆری دانانی ئەلکترۆد، ئەم ڕێگەیە دەبێتە هۆی هاندان، ورووژاندن یان کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی مێشک. ئەم کارە دەبێتە هۆی ڕێکخستنەوەی چالاکییەکانی مێشک و باشترکردنی کارکردنی.
هاندانی کارەبایی مێشک چۆن ئەنجام دەدرێت؟
کاریگەری هاندانی کارەبایی مێشک یان tDCS بۆ چەندین حاڵەت و کێشەی مێشک و دەمار بە توێژینەوەی پزیشکی دەرکەوتوە و لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی دونیا ڕاگەیەندراوە. بەڵام بۆ چاکبوونەوەی زیاتر و خێراتر، پێویستە پڕۆتۆکۆڵی گونجاو بۆ هەر دۆخێک، تێکچوونێک، یان نەخۆشێک بە پێی پێویست دابڕێژرێت و بەکاربهێنرێت. بۆیە پێش دەستپێکردنی چارەسەر، هەڵسەنگاندن و چاوپێکەوتن لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی کلینیکی زاگرۆس لە کرماشان بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە سەردان دەکەن. پڕۆتۆکۆڵی چارەسەریەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنە کلینیکییەکان دیاری دەکرێت. ئەو پڕۆتۆکۆڵانە خاڵەکانی ئامانجی مێشک، توندی و ماوەی تەزووەکە و ژمارەی کۆبوونەوەکانی چارەسەری لەخۆدەگرێت.
tDCS یان هاندانی کارەبایی مێشک بە ئامێرێکی تایبەت و بە یارمەتی پەڕە یان ئەلکترۆدی کاربۆنی داپۆشراو بە پادە سپۆنچییەکان ئەنجام دەدرێت. پەڕە کاربۆنییەکان لەناو پادە سپۆنچییە تایبەتەکان دادەنرێن و بە وایەرێک بە ئامێری tDCS دەبەسترێنەوە. یەکێک لە پادەکان تەزووی هاندەر و ئەوی تریان تەزووی کۆنترۆڵکەر دەدات. پادە سپۆنچییەکان پێش دەستپێکردنی چارەسەری بە سیرەمی تایبەت تەڕ دەکرێن و لەو خاڵانەی کە کراونەتە ئامانج لەسەر سەر دادەنرێن و جێگیر دەکرێن. دوای ئەم قۆناغە، ئامێری tDCS هەڵدەکەرێ و لەسەر تەزووی گونجاو ڕێکی دەخەن و لە کۆتاییدا دوگمەی دەستپێکردن لێ دەدەن. ئامێری tDCS تەزووەکە تا خاڵی ئامانج بەرز دەکاتەوە.
کۆبوونەوەی چارەسەری لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ خولەک دەخایەنێت و لەم ماوەیەدا خاڵی تایبەتی مێشک هان دەدرێن یان کۆنترۆڵ دەکرێن بۆ ئەوەی گۆڕانکاری ئەرێنی لە هەستەکان، تواناییە زەینییەکان، بووژاندنەوەی کارکردنە تێکچووەکان و بەرزکردنەوەی کارایی مێشکدا دروست بکە


ئایا هاندانی کارەبایی مێشک هیچ کاریگەریەکی نەرێنی هەیە؟
بێ مەترسی بوونی هاندانی کارەبایی مێشک بۆ گەورەساڵان و منداڵان پشتڕاست کراوەتەوە. ژمارەیەکی زۆر کەم لە نەخۆشەکان سەرئێشەیەکی سووک یان هەستی ماندوێتی گەیانگرێ کە بە شێوەیەکی گشتی بەردەوام نابن و ماوەیەکی کەم دوای کۆبوونەوەکە ئەخایەنن.
سوودەکانی هاندانی کارەبایی مێشک
tDCS دەبێتە هۆی باشترکردنی هەندێک لە تواناکان و لێهاتووییە زەینییەکان. هاندانی کارەبایی مێشک لەگەڵ ڕاهێنانە چارەسەرییە دیاریکراوەکان دەبێتە هۆی زیادکردنی خێرایی پڕۆسێسکردنی زەینی، بەهێزکردنی بیرەوەری و ئاسانکردنی فێربوون. هەندێک لە پڕۆتۆکۆڵەکانی چارەسەری tDCS دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێ و کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارە مەترسیدارەکان.
هاندانی کارەبایی مێشک بۆ چ نەخۆشانێک پێشنیار دەکرێت؟
هاندانی کارەبایی مێشک بۆ دەرمانی جەڵتەی مێشک
ئەو نەخۆشانەی تووشی جەڵتەی مێشک دەبن یەکەم کەسن کە زۆرترین سوود لە هاندانی کارەبایی مێشک وەردەگرن. چەندین توێژینەوە سوودەکانی tDCS یان هاندانی کارەبایی مێشکیان بۆ ئەم نەخۆشانە پشتڕاست کردۆتەوە. تێکەڵکردنی هاندانی کارەبایی مێشک لەگەڵ بەرنامەکانی توانابەخشینەوە زۆرترین کاریگەری لەسەر چاکبوونەوەی ئەم نەخۆشانە هەیە. ئەم ڕێگەیە کێشەکانی جووڵە، قسەکردن و زانینی نەخۆشەکان لە کەمترین کاتدا باشتر دەکات.
هاندانی کارەبایی مێشک لەو کەسانەی کە کەم تەرکیزن و جووڵەیان زۆرە
هاندانی کارەبایی مێشک بۆ نەخۆشیە دەروونییەکان
بەهێزکردنی تواناکانی بیرەوەری و فێربوون بە هاندانی کارەبایی مێشک
کەمکردنەوەی ئازار و کۆنترۆڵکردنی سەرئێشە بە هاندانی کارەبایی مێشک
هاندانی کارەبایی مێشک بۆ ئەوانەی تووشی مادەی هۆشبەر بوون
خەوێکی باشتر بە هاندانی کارەبایی مێشک
چارەسەرکردنی گیرانی زمان بە هاندانی کارەبایی مێشک
وهاندانی کارەبایی مێشک بۆ چ کەسانێک گونجاو نیە؟
بە شێوەیەکی گشتی هەر جۆرە هاندانی کارەبایی یان موگناتیسی مێشک بۆ هەندێک کەس نابێت بەکاربهێنرێت. نەخۆشی گەشکە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ڕێگری دەکات لە بەکارهێنانی tDCS. ئەگەر نەخۆشی گەشکەتان هەیە یان لە ڕابردوو دا گەشکەتان هەبوە، نابێت هاندانی کارەبایی مێشک بەکاربهێنن. هاوکات ئەگەر ئامێری ڕێکخستنی لێدانی دڵ یان پاتری دڵتان هەبێ tDCS بۆ ئێوە گونجاو نییە.
هاندانی کارەبایی مێشک لە کلینیکی زاگرۆس لە کرماشان
ئەگەر بەدوای ناوەندێکی tDCS یان هاندانی کارەبایی مێشک لە کرماشان دەگەڕێن، پەیوەندیمان پێوە بکەن. کلینیکی توانابەخشینەوەی زاگرۆس بە بەکارهێنانی تیمێکی چارەسەری پڕۆفیشناڵ، یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردنەکان لە کرماشان و ڕۆژئاوای ئێران. ئێمە بە دەستنیشانکردنی ورد بە یارمەتی هەڵسەنگاندن و چاوپێکەوتنی پڕۆفیشناڵ پێویستی ئێوە بۆ هاندانی کارەبایی مێشک دیاری ئەکەین. ئەگەر پێویست بکات، داڕشتنی پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری بە پشت بەستن بە نوێترین توێژینەوەکانی جیهان و لەلایەن پسپۆڕانی زانستی دەمارەوە ئەنجام دەدرێت. لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکانی چارەسەری بە ئامانجی بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لە کەمترین کاتدا دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەکرێت. هەڵسەنگاندنی بەردەوامی پێشکەوتنی نەخۆش و کاریگەری چارەسەرکردن بنەمایەکی ڕوونە لەلایەن تیمی پسپۆڕی کلینیکی توانابەخشینەوەی زاگرۆس.
جیاوازیی هاندانی کارەبایی مێشک یان tDCS لەگەڵ شۆکی کارەبایی یان ECT
شۆکی کارەبایی یان ECT ڕێگەیەکی کۆنە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشیی دەروونی کە بە دەرمانی ئاسایی جارەسەر نابن. لە ECT تەزوویەکی کارەبایی بەهێز و کورت بە ڤۆڵتی بەرز دەدرێتە هەردوولای مێشک. ئەم تەزووە بەهێزە دەبێتە هۆی تێکچوون و لە کۆتاییدا بێهۆشبوونی نەخۆشەکە. بەڵام هاندانی کارەبایی مێشک بە تەزوویەکی زۆر نزم و کۆنترۆڵکراو و لە خاڵە دیاریکراوەکانی مێشکدا ئەنجام دەدرێت. ئەم ڕێگەیە پێویستی بە بێهۆشکردن یان دروستکردنی هیچ کێشەیەکی تایبەت نییە و هیچ زیانێک بە نەخۆش ناگەیەنێت.
تێبینییە گرنگەکان بۆ نەخۆش و بنەماڵەکەی
پێش هەموو شتێک، بە ئارامی و لەسەرخۆ لە کۆبوونەوەکانی هەڵسەنگاندن و چاوپێکەوتنی پێش tDCS بەشدار بن و هەموو زانیارییە داواکراوەکان بە وردی وەڵام بدەنەوە. زانیاریی ورد بۆ بڕیاردان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی tDCS و ژمارەی کۆبوونەوەکان و پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری زۆر پێویستە.
بابەتی دووەم، دانی زانیاریی ورد دەربارەی مێژووی پزیشکیتانە. مێژووی گەشکە، بوونی هەر جۆرە گرێیەک لە مێشکدا، مێژووی نەشتەرگەریی مێشک و بوونی پاتری یان ئامێری ڕێکخەری لێدانی دڵ بە پزشکەکەتان ڕابگەیەنن.
هاندانی کارەبایی مێشک لە ڕێگەی پێستی سەرەوە دەگاتە کاسەی سەر و لە کۆتاییدا مێشک. بۆ ئەم کارە پێویستە پێستی سەر بە تەواوی پاک و خاوێن بێ. کەواتە پێویستە نەخۆش پێش سەردانکردن خۆی بشوات و قژ و پێستی سەری بە تەواوی پاک و خاوێن بکاتەوە.
