هاندانی موگناتیسی مێشک (rTMS) بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار و کێشە دەروونیەکان
هاندانی موگناتیسی مێشک یان ئاڕ تی ئێم ئێس (rTMS) یەکێکە لە پێشکەوتووترین و نوێترین ئامێرەکانی چارەسەر بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار وەک جەڵتەێ مێشک (CVA)، پارکینسۆن، میگرێن یان سەرئێشە، و ئێم ئێس (MS) و کێشە دەروونیەکانی وەک خەمۆکی و دڵەراوکێ و نەخۆشی وەسوەسەیی ناچاری (OCD). ئامێری rTMS بە تیشکی موگناتیسی بەهێز ناوچە تایبەتەکانی مێشک کە ئامانجی دەرمانن ئەپێکێ و ئەبێتە هۆی بەهێز کردنی ئەو ناوچانە وا بە هۆکاری نەخۆشی دووچاری کێشە بوون.
ئامێری rTMS بە تیشکی موگناتیسی خانەکان و تۆڕە دەماریەکانی مێشک چالاکتر دەکا. لەم وتارەدا ئامێری rTMSتان پێ ئەناسێنین و پێتان ئەڵێن چۆن نەخۆشیە دەماریەکان و کێشە دەروونیەکان بە هاندانی موگناتیسی مێشک و ئامێری rTMS لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان و بە چاودێری دۆکتۆر هیوا موحەمەدی پسپۆڕی زانستە دەماریەکان چارەسەر دەکەین.


هاندانی موگناتیسی مێشک (rTMS)
جەڵتەی مێشک ئەبێتە هۆی مردنی بەشێک لە خانەکانی دەماری مێشک و لە دەس چوونی ئەو توانایەی کە لە لایەن ئەو ناوچەی مێشکەوە بە ڕێوە دەبرێ. بۆ نمونە کاتێ ناوچەی بەرپرسیاری جووڵەی دەست و لاقی ڕاست یان ناوچەی بەرپرسیار لە تێگەیشتن و قسەکردن بە هۆکاری جەڵتەی مێشک ڕووبەڕووی کێشە دەبێ، نەخۆش توانای جووڵاندنی دەست و لاقی ڕاست یان تێگەیشتن و قسەکردنی نامێنێ. هەروەها بەشیکی هەرە زۆری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار یان کێشە دەروونیەکان بە هۆکاری کەم بوونەوە یان زۆری چالاکی ناوچە تایبەتەکانی مێشک ڕوو ئەدەن.
بەشێکی ئەم کێشە و نەخۆشیانە بە ڕاهێنان یان خواردنی دەرمانی تایبەت چارەسەر دەبن. بەڵام ڕاهێنان زۆر درێژمەودایە و دەرمانیش زۆر جار یەکلاکەرەوە نیە و کاریگەری خراپیشی لە سەر نەخۆش ئەبێ. بۆیە پسپۆڕان و ناوەندە زانستیەکانی جیهان بە دوای ئامێر و دەرمانی نوێن بۆ ئەوەی ڕێگەچارەی کاریگەرتر دابهێنن کە هاوکات هیج زیانێک بە نەخۆش نەگەیەنێت. ئامێری rTMS دەرئەنجامی بەشێ لەو تێکۆشانە زانستیەی پسپۆڕان و ناوەندە زانستیەکانی جیهانە.
ئامێری rTMS بە هاندانی موگناتیسی مێشک ئەبێتە هۆی دووبارە چالاک کردنەوەی ناوچە زیان لێ کەوتوەکانی مێشک دوای جەڵتە. هەر وەها بە پڕۆتۆکۆلی زانستی تایبەت، ئامێری rTMS بە هاندانی موگناتیسی مێشک چالاکی ناوچەی ئامانج لە ناو مێشک دا زیاد یان کەم دەکاتەوە. بەم جۆرە نەخۆشی و کێشەی کەسەکە چارەسەر دەبێ و کاریگەری دەرمان و ڕاهێنانەکان زۆرتر و خێراتر دەبن.
ئامێری rTMS چۆن ئیش دەکات؟
ئامێری rTMS وەک کەرەسەیەکی ئەلیکترۆماغنەتیس ئیش دەکات و بە شەپۆلی ئەلیکترۆماغنەتیسی بەهێز ناوچە دیاری کراوەکانی مێشک ئەکاتە ئامانج. بەشێ لە ئامێری rTMS بە ناوی کۆیل لە سەر سەری نەخۆش دادەنرێ و شەپۆلە ماغنەتیسیە دیاری کراوەکان بە مێشک دەگەیێنێ. شەپۆلە ئەلیکترۆماغنەتیسیەکان ئەبنە هۆی هاندانی موگناتیسی مێشک و چالاک کردنی خانە دەماریەکان و تۆڕە تایبەتەکانی مێشك. هاندانی موگناتیسی مێشک بە هیچ جۆرێ زیانی بۆ نەخۆش نیە و لەکاتی بەکارهێنانی، نەخۆش هەست بە ئازار ناکات.
ئێمە لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان هاندانی موگناتیسی مێشک بە پێشکەوتووترین ئامێری rTMS و بە فریکوێنسی زۆر (١٠ هێرتز) یان کەم (١ هێرتز) بە کار دێنین. فریکوێنسی زۆر بۆ چالاکتر کردن و فریکۆێنسی کەم بۆ کەم کردنەوەی چالاکی خانەکانی دەماری مێشک بە کار دێن. بەم جۆرە ئامێری rTMS دەبێتە هۆی مۆدێلاسیۆنی چالاکی مێشک و دەمار و پەرەپێدانی نۆرۆپلاستیسیتی.
هاندانی موگناتیسی مێشک لە ڕێگەی زیادکردن و کەم کردنەوەی چالاکی ناوچە تایبەتەکانی مێشک ئەبێتە هۆی چارەسەری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار وەک جەڵتەی مێشک، پارکینسۆن، میگرێن، زمان گیران، یان گرفتە دەروونیەکانی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و نەخۆشی وەسوەسەیی ناچاری (OCD).
ئامێری rTMS بۆ کام نەخۆشیەکان بەسوودە؟
چارەسەری جەڵتەی مێشک:
جەڵتەی مێشک ئەبێتە هۆی مردنی بەشێک لە خانەکانی دەماری مێشک و لە دەس چوونی ئەو توانایەی کە لە لایەن ئەو ناوچەی مێشکەوە بە ڕێوە دەبرێ. بۆ نمونە کاتێ ناوچەی بەرپرسیاری جووڵەی دەست و لاقی ڕاست یان ناوچەی بەرپرسیار لە تێگەیشتن و قسەکردن بە هۆکاری جەڵتەی مێشک ڕووبەڕووی کێشە دەبێ، توانای نەخۆش بۆ جووڵاندنی دەست و لاقی ڕاست یان تێگەیشتن و قسەکردن لاواز دەبێت. ئەگەر بە هۆکاری جەڵتەی مێشک دووچاری ئیفلیجی یان کێشەی جووڵەی دەست و لاق بوون یان کێشەی قسە کردن و ئاخاوتنتان بۆ دروست بوە، بۆ چارەسەری هاندانی موگناتیسی مێشک بە ئامێری rTMS سەردانی دۆکتۆر هیوا موحەمەدی بکەن لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان.
چارەسەری خەمۆکی بە هاندانی موگناتیسی مێشک:
ناوچەیەکی تایبەتی مێشک بە ناوی DLPFC هۆکاری سەرەکی خەمۆکیە. چالاکی ئەم ناوچەیەی مێشک لە کەسانی تووش بوو بە خەمۆکی کەم دەبێتەوە. ئامێری rTMS بە هاندانی موگناتیسی مێشک چالاکی ئەم ناوچەی مێشکە بەرز دەکاتەوە و ئەبێتە هۆی چارەسەری خەمۆکی.
چارەسەری کێشە دەروونیەکان بە ئامێری rTMS:
چارەسەری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار:
جگە لە جەڵتەی مێشک هاندانی موگناتیسی مێشک بە ئامێری rTMS بۆ چارەسەری میگرێن، سەرئێشەی بەردەوام، پارکینسۆن، و کێشەکانی بیرهێنانەوە و ئەقڵی بەسوودە.
هاندانی موگناتیسی مێشک بە ئامێری rTMS بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشک
چارەسەری کێشەی جووڵەی دەست و لاق بە ئامێری rTMS
بە پێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان ئامێری rTMS هاوکات لەگەڵ ڕاهێنان و فیزیۆتراپی کێشەی جووڵە چارەسەر دەکات و ئەبێتە هۆی دووبارە چالاک بوونەوەی دەست و لاق، ڕێکردن، و ژیانی دووبارە. بۆ ئەوەی زۆرترین کەڵکت بە زووترین کات دەست بکەوێ، ئەبێ زووترین کات دوای جەڵتە سەردانی ئێمە بکەی بۆ هاندانی موگناتیسی مێشک. زۆرترین کاریگەری هاندانی موگناتیسی مێشک بە ئامێری rTMS لە ٦ مانگی دوای جەڵتە هەیە و دوای ٦ مانگ کاریگەری کەم ئەبێتەوە.
لێکۆڵینە زانستیەکان دەریان خستوە ئامێری rTMS هاوکات لەگەڵ ڕاهێنان و چارەسەری قسەکردن کێشەی قسەکردن، ئافازی، و کێشەی قووت دانی دوای جەڵتەی مێشک چارەسەر دەکات. دیسان زۆرترین و زووترین سوودمەندی لە هاندانی موگناتیسی مێشک لە ٦ مانگی دوای جەڵتە هەیە و دوای ٦ مانگ کاریگەری کەم ئەبێتەوە. بۆیە ئەبێ بە زووترین کات دوای جەڵتە سەردانی ئێمە بکەی.


تایبەتمەندیە ئەرێنیەکانی ئامێری rTMS وهاندانی موگناتیسی مێشک
بە بۆنەی تایبەتمەندیە ئەرێنیەکانی ئامێری rTMS، لە دونیادا و بە تایبەت لە وڵاتانی پێشکەوتوو بە ئەرێنی سەیر ئەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگرن. تایبەتمەندیە ئەرێنیەکانی ئامێری rTMS بریتین لە:
- بە بەراوەرد لەگەڵ دەرمان و نەشتەرگەری هیچ کاریگەری نەرێنی لە سەر نەخۆش نیە و هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت.
- بۆ سوود وەرگرتن لە ئامێری rTMS و هاندانی موگناتیسی مێشک بەنج یان هیچ موداخەلەی تر پێویست نیە.
- سوود و دەرمانی هاندانی موگناتیسی مێشک بە ئامێری rTMS درێژخایەن دەمێنێتەوە و وەک دەرمان نیە تا نەتخوارد وەک خۆت لێ بێتەوە.
ڕێنمایی گرنگ بۆ بەکارهێنان ئامێری rTMS
- بۆ چارەسەری باشتری جەڵتەی مێشک بە هاندانی موگناتیسی مێشک بە ئامێری rTMS پێویستە هاوکات ڕاهێنان، فیزیوتهراپی، و چارەسەری قسەکردنیش بۆ نەخۆش بکرێ.
- پرۆتۆکۆلی دەرمان بۆ هەر نەخۆش جیاوازە و بە پێی جۆری نەخۆشی و تاقیکردنەوەکانی پزیشکی دادەڕێژرێ.
- بۆ بەدەست هێنانی باشترین دەرئەنجام، ٢٠ جار هاندانی موگناتیسی مێشک پێویستە.
