نیورۆفیدباک و ڕاهێنانی مێشک بۆ چارەسەری

پێشکەوتنی زانستە پزیشکیەکان و ئەندازیاری پزیشکی بووەتە هۆی هێنانەکایەی ئامرازی نوێ بۆ پشکنین و چاودێریکردنی کارکردنی مێشک. بەم ئامرازە نوێیانە، شێوازی نوێی چارەسەری بۆ هەندێک حاڵەتی دەروونی و کێشە و نەخۆشیە دەروونیەکان دۆزراونەتەوە و بەکار دەهێنرێن. هەروەها ئەم ئامراز و شێوازانە بۆ باشتربوونی کارکردنی مێشک و زیادکردنی تواناکانی عەقڵی وەک تەرکیز و وەبیرهێنانەوە بەسوودن.  نیۆرۆفیدباک، وەک شێوازێکی نوێ بۆ ڕاهێنانی مێشک، بنەمای چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشیەکانە. بە یارمەتی چارەسەری نیورۆفیدباک، دەتوانرێت هەندێک کێشەی مرۆڤەکان چارەسەر بکرێن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە دەرمان هەبێت. لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی بزانن نیورۆفیدباک چیە، چۆن ئیش دەکا و بۆ کێ بەسوودە.

نیورۆفیدباک ، چارەسەری نیورۆفیدباک
نیورۆفیدباک ، چارەسەری نیورۆفیدباک

نیورۆفیدباک چییە؟

هەموومان بەردەوام لەلایەن کەسانی دەوروبەرمانەوە سەبارەت بە دەرکەوتن و ڕەفتارەکانمان فیدباک وەردەگرین. بۆ نمونە دەربارەی جلوبەرگ و ماکیاجەکەمان پرسیار لە ئازیزانمان دەکەین، یان ڕۆژانە ڕوخسارمان لەبەردەم ئاوێنەدا سەیر دەکەین و پێیدا دەچینەوە. ئێستا گریمان ئامرازێک هەبێ کە بتوانێ فیدباک لەسەر چالاکییە فیزیۆلۆژییەکانی جەستە وەک کارکردنی دڵ یان مێشک بە مرۆڤ بدا، تا مرۆڤ بتوانێ ەستکارییان بکات بۆ دۆخێکی باشتر.

هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئەم ئامێرانە پەرەیان پێدراوە و ئێستا لە بەردەستن. بۆ نموونە: چەند ئەلکترۆدێکی سادە بە قۆڵتەوە دەبەستن و تۆ لێدانی دڵت لەسەر مۆنیتەرێک دەبینیت و تێدەکۆشی بە کۆنترۆڵ کردنی یاریەکی سادە، ڕاهێنان بە دڵت فکەیت و لێدانی دڵت بۆ مەودایەکی گونجاو بگۆڕیت. بە دووبارەکردنەوەی ئەم ڕاهێنانە فێردەبیت کە مەودای لێدانی ئاسایی دڵت لە هەندێک بارودۆخ وەک دڵەڕاوکێ و ترس کۆنتڕۆڵ بکەیت. 

هاوشێوەی ئەم ڕاهێنانە، ئامێری پزیشکی بۆ بینینی هەندێک چالاکیی فیزیۆلۆژی وەک هەناسەدان، نیشانەکانی فیزیۆلۆژی دڵەڕاوکێ، نیشانەکانی چالاکی ماسولکە گرنگەکانی جەستە، و بەرگری کارەبایی پێست درووست کراون و بۆ بەکارهێنان لە بەردەستن. هەموو ئەم ئامێرانە لەسەر بنەمای بایۆفیدباک ئیش دەکەن. هەموو ئەم ئامرازانە جەستە بە شێوەیەک ڕادەهێنن کە باشتر و کاراتر ئیش بکات. گرنگترین تێکنۆلۆجیای بایۆفیدباک کە بۆ ڕاهێنانی مێشک بە کار دەهێنرێ مێتۆدی  نیورۆفیدباکە. 

نیورۆفیدباک ، نیورۆفیدباک چییە؟​ ، چارەسەری نیورۆفیدباک
نیورۆفیدباک ، نیورۆفیدباک چییە؟​ ، چارەسەری نیورۆفیدباک

ئامێری نیۆرۆفیدباک فیدباکی ڕاستەوخۆ لەسەر چالاکییەکانی مێشک بۆ  بەکارهێنەرەکە لە ڕێگەی مۆنیتۆرێکەوە دەخاتە ڕوو تا کەسەکە بتوانێت شێوازی چالاکیی مێشکی بەرەو مۆدێلی کاراتر و دوور لە کێشە بگۆڕێت. ئامێری نیورۆفیدباک یارمەتیت دەدا مێشکت فێر بکەی چۆن کاراتر و سروشتی تر و بێکێشەتر  ئیش بکا. بۆ نموونە، دڵەڕاوکی یان خەمۆکی ئاکامی لاواز بوون یان زۆر ئیش کردنی ناوچەگەلێکی تایبەتی مێشکن. بە یارمەتی ئامێری نیورۆفیدباک تۆ فێر ئەبی بە کەم کردنەوە یان زۆر کردنی چالاکی ناوچەگەلی تایبەتی مێشک، خۆت لە خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ دوور بخەیتەوە.

کاتێک بیر لە بابەتێکی دیاریکراو دەکەیتەوە، یان ئەرکێکی دیاریکراو ئەنجام دەدەیت، یان لە دۆخێکی دیاریکراوی سۆزداری و دەروونیدایت، مێشک چالاکیی کارەبایی یان شەپۆلی کارەبایی تایبەت بەرهەم دەهێنێ. ئامێری نیۆرۆفیدباک وەک ئاوێنەیەک ئەو شەپۆلە کارەباییگەلە بۆ تۆ ڕوون دەکاتەوە و تۆ دەتوانی چاودێری شێوازی چالاکیی مێشکت بکەیت و بۆ شیواز و شەپۆلی باش و خوازراو بیانگۆڕیت. 

گریمان خۆت دڵەڕاوکێت هەیە، یان منداڵەکەت کێشەی  تەرکیز  و سرنجدانی بۆ وانە هەیە. لێکۆڵینەوە زانستیەکان شێوازی شەپۆلی کارەبایی مێشکیان لە کاتی دڵەڕاوکێ و کێشیەی تەرکیز دەستنیشان کردووە خستوویانەتە ڕوو. هەروەها شێوازەکانی شەپۆلی مێشکیان بۆ حاڵەتی ڕیلاکس و هێور و ئارام یان بەرزی سەرنج و تەرکیز دۆزیوەتەوە. لە هەنگاوی یەکەمدا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بنەڕەتی نیۆرۆفیدباک و دەستنیشانکردنی شێوازی شەپۆلی مێشکت، بوونی دڵەڕاوکێ یان تێکچوونی سەرنج و تەرکیز پشتڕاست دەکرێتەوە.

دوای هەنگاوی تاقیکردنەوە، هەوڵدەدەیت بە یارمەتی ئامێری نیۆرۆفیدباک مێشکت فێر بکەیت کە شێوازی شەپۆلەکانی بۆ شێوازێکی ئارام و تەرکیزکراو بگۆڕێت.  نیۆرۆفیدباک وەک ئاوێنەیەک شێوازی چالاکییەکانی مێشکت بۆ دەردەخات و تۆ هەوڵدەدەیت لە شێوازی چالاکیی سروشتی و تەندرووست نزیکی بکەیتەوە. بە دووبارەکردنەوەی دانیشتنەکانی چارەسەری نیورۆفیدباک، شێوازی چالاکیی مێشکت کە بۆ نمونە پێشتر شێوازێ  دڵەڕاوکێ بووە، نزیکتر دەبێتەوە لە شێوازێکی ئارام و تەندرووست؛ کاتێک ئەمە ڕوودەدات، تۆ دەبیتە کەسێکی ئارام و بە بێ دڵەڕاوکێ.

چۆنیەتی ئەنجامدانی نیورۆفیدباک​ ، نیورۆفیدباک چارەسەری نیورۆفیدباک
چۆنیەتی ئەنجامدانی نیورۆفیدباک​ ، نیورۆفیدباک چارەسەری نیورۆفیدباک

چۆنیەتی ئەنجامدانی نیورۆفیدباک

چارەسەری نیورۆفیدباک چەند قۆناغێکی هەیە. پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکان، زۆر گرنگە ئەو کێشە یان ڕەفتارەی کە گلەیی لێدەکرێت دیاری و پشتڕاست بکرێتەوە. بۆ نموونە: هەموو نائارامی و فرەجووڵانێک لە منداڵاندا ADHD نییە؛ یان هەر هەستێک ناتوانرێت بە دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی پێناسە بکەین.

سەرەتا دەبێت بوونی ئەو کێشە یان تێکچوونەی کە باسی لێوە دەکرێت لە ڕێگەی هەڵسەنگاندن و چاوپێکەوتنێکی کلینیکی و لە کۆتاییدا تاقیکردنەوەی بنەڕەتی  نیورۆفیدباک  پشتڕاست بکرێتەوە. لە هەندێک حاڵەتدا مەبەست لە  نیورۆفیدباک  چارەسەری کێشەی دەروونی نیە، بەڵکو ئامانج بەهێزکردنی توانا عەقڵی و مەعریفیەکان وەک تەرکیز، بیر و هۆش و یادەوەری یان زیادکردنی ئارامی دەروونیە. لەم حاڵەتانەدا، پێش دەستپێکردنی چارەسەری نیورۆفیدباک، ئامانجەکان و شێوازی چارەسەرکردن لەلایەن تیمی پسپۆڕی زانستی دەمار، دەروونناس و نیورۆتراپیست لە کلینیکی زاگرۆس لە کرماشان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و دیاری دەکرێن .

هەنگاوەکانی چارەسەری نیورۆفیدباک لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان

1. چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندن لەلایەن تیمی تایبەتی دەروونناس و پسپۆڕی زانستی دەمار 
2. ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بنەڕەتی نیۆرۆفیدباک لەلایەنن نیورۆتراپیستەوە.
3. کۆبوونەوەی هاوبەشی تیمی چارەسەرکردن بۆ پێداچوونەوە بە ئەنجامی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان.
4. بڕیاردان لەسەر پێویستی نیورۆفیدباک و سوودەکانی بۆ  نەخۆشەکە.
5. داڕشتنی پلانی چارەسەری نیورۆفیدباک و پرۆتۆکۆڵی چارەسەرکردن.
6. دەستپێکردنی دانیشتنەکانی نیورۆفیدباک
7. هەڵسەنگاندنەوە و تاقیکردنەوەی بنەڕەتی نیۆرۆفیدباک دوای دانیشتنی دەیەم
8. بڕیاردان بۆ بەردەوامبوون یان وەستاندنی چارەسەری نیورۆفیدباک.

دوای هەڵسەنگاندن و گوێگرتن لە کێشە یان ئامانجی  کەسەکە، تاقیکردنەوەی بنەڕەتی نیورۆفیدباک دەکرێ. ئەم پشکنینە نزیکەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت و چالاکیی بەشە جیاوازەکانی مێشک وەک نیوەگۆی چەپ، نیوەگۆی ڕاست، ناوچەکانی پێشەوە، و ناوچەکانی دواوەی مێشک تۆمار دەکرێت. بۆ ئەم مەبەستە سیگناڵەکانی مێشک بە بەکارهێنانی ٤ ئەلکترۆد لە کاتی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی وەک خوێندنەوە، وێنەکێشان، نووسین و پشوودان تۆمار دەکرێن. دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەی بنەڕەتی نیورۆفیدبەک، نیورۆتراپیست سیگناڵەکان شی دەکاتەوە و نەخشە نائاساییەکان دەستنیشان دەکات کە ئاماژەن بۆ تێکچوون یان لاوازی کارکردنی مێشک. پاشان دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکە لەگەڵ دەروونناس و پسپۆڕی زانستە دەماریەکان بۆ دیاریکردنی ئامانجەکان و پرۆتۆکۆڵی چارەسەرکردن و ژمارەی دانیشتنەکانی نیورۆفیدبەک باس دەکرێن. 

پرۆتۆکۆڵەکانی چارەسەرکردن بریتین لە ناوچەی بە ئامانج کراوی مێشک و شێوازی شەپۆلی دەماری خوازراو. لە کۆتاییدا، ئێوە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی بنەڕەتی نیورۆفیدبەک و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی پسپۆڕان لەسەر ئامانجەکان و دانیشتنەکانی نیورۆفیدبەک ئاگادار دەکرێنەوە. پاشان بەرنامەی چارەسەری نیورۆفیدبەک بەپێی پرۆتۆکۆڵی چارەسەرکردن، خاڵە ئامانجەکان و سیگناڵەکان دەست پێدەکات.

دوای بەستنەوەی ئەلکترۆدەکان، تۆ لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەدا دادەنیشێت و ئامێری نیورۆفیدباک دەست دەکات بە وەرگرتن و تۆمارکردنی شەپۆلەکانی مێشکت. دوای وەرگرتنی ئەم شەپۆلانە، ئامێری نیورۆفیدباک ئەم شەپۆلانە بەهێزتر دەکات و دەیاننێرێت بۆ سیستەمی سۆفتوێری تایبەت. 

نیورۆفیدباک چارەسەری نیورۆفیدباک
نیورۆفیدباک چارەسەری نیورۆفیدباک

سیستەمی سۆفتوێرەکە شەپۆلەکانی مێشک شی دەکاتەوە و بە شێوەی یارییەکی بینراوی سادە لەسەر شاشەی مۆنیتەرەکە پیشانیان دەدات. دەبێت تۆ هەوڵ بدەیت بە گۆڕینی شەپۆلەکانی مێشکت یارییەکە پێشبخەیت. لە هەر پرۆتۆکۆڵێکی چارەسەرکردندا جۆری ئامانجەکە جیاوازە و شێوازێکی دیاریکراوی شەپۆلی مێشک یارییەکە پێشدەخات. مێشک بە دۆزینەوەی نەخشەی دڵخواز و دووبارەکردنەوەی یارییەکە دەباتەوە. کاتێک کە شێوازی چالاکیی مێشکت لە نەخشەی سروشتی و سەلامەت نزیک دەبێتەوە، بە فیدباکێکی ئەرێنی لە شێوەی دەنگێک، تەواوبوونی پازیڵێک، یان جوڵەی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێڕەوێکی دیاریکراو ئاگادار دەکرێیتەوە. 

بەڵام هەر جارێک شەپۆلەکانی مێشکت تێکدەچێت و لە شێوازی سەلامەت و خوازراو دوور دەبنەوە، مۆسیقاکە یان وێنەکان لە جوڵە دەوەستن. ئەم ڕاهێنانە تایبەتە بە دۆزینەوەی خاڵی شێوازە ئەرێنییەکانی چالاکیی مێشک. دووبارەکردنەوەی ئەم شێوازانە لە دانیشتنەکانی دواتردا مێشکی تۆ زیاتر لە شێوازە چالاکییە نەگونجاوەکان دوور دەخاتەوە و لە شێوازە چالاکییە گونجاو و کاراکان نزیکتر دەکاتەوە. دروستبوون و چەسپاندنی ئەم نەخشانە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە ڕەفتار و مەزاج و توانای مەعریفی کەسەکەدا.

تیمی پسپۆڕی ئێمە لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری بە ئێوە پێشکەش بکات تاکوو هەر لە دانیشتنە سەرەتاییەکانەوە هەست بە باشتر بوون بکەیت. بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجامی چارەسەری نیورۆفیدباک لەلایەن تیمی پسپۆڕەوە دوای دانیشتنی دەیەمی نیورۆفیدباک پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت. لە هەمان کاتدا، تاقیکردنەوەی دووەمی بنەڕەتی نیورۆفیدباک تۆمار دەکرێت و ئەنجامەکان لەگەڵ یەکەم دانیشتن بەراورد دەکرێن. ئەگەر گۆڕانکاری ئەرێنی بەدیکرا، بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنەکە پێشنیار دەکرێت. ئەگەر گۆڕانکارییەکی ئەرێنی ئەوتۆ بەدی نەکرا، دانیشتنەکانی نیورۆفیدباک ڕادەگیرێت بۆ ئەوەی تێچووی زیادتر بەسەر نەخۆشەکەدا نەسەپێندرێت.

 

نیورۆفیدباک بۆ کێ پێشنیار دەکرێت؟

دوو گروپی سەرەکی سوود لە چارەسەری نیورۆفیدباک وەردەگرن. گروپی یەکەم ئەوانەن کە تووشی کێشەی دەروونی یان هۆشی و مەعریفین. گروپی دووەم ئەو کەسانەن کە کێشەیەکی دیاریکراویان نییە بەڵام پێیان خۆشە توانا مەعریفی و دەروونیەکانیان پەرە پێ بدەن. توێژینەوەکان کاریگەرییە ئەرێنییەکانی چارەسەری نیورۆفیدباکیان لە هەردوو گروپی سەرەوەدا پشتڕاستکردووەتەوە. ئەو ئازیزانەی سەردانی کلینیکی زاگرۆس لە کرماشان دەکەن سەرەتا و پێش دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری لە ڕووی پێویستی و سوودی میتۆدی نیۆرۆفیدباکەوە لە لایەن تیمێکی پسپۆڕەوە تاقی دەکرێنەوە. 

چۆنیەتی ئەنجامدانی نیورۆفیدباک​
چۆنیەتی ئەنجامدانی نیورۆفیدباک​

 ئەو کێشە و حاڵەتانەی لە چارەسەری نیورۆفیدباک سوود دەبینن بریتین لە: 

نەخۆشی فرەجوڵەی کەم تەرکیز(ماخۆلان) ADHD

نەخۆشی فرەجوڵەی کەم تەرکیز یان ADHD زۆرتر لە منداڵان و خوێندکاراندا دەبینرێت. ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشەکردنی دەروونی و مەعریفی و قسەکردن. هەروەها لە خوێندکاراندا ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی شکستی خوێندن و پابەندنەبوون بە خشتەی پۆلەکان و دواجار کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون. ئەم کێشەیە لە کەسانی گەورەشدا بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕوو دەدات. نەخۆشی فرەجوڵەی کەم تەرکیز یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە بە نیورۆفیدباک چارەسەر دەکرێت. زۆرێک لە توێژینەوەکان کاریگەری چارەسەری نیورۆفیدباکیان لەسەر باشترکردنی سەرنج و زیادکردنی تەرکیز پشتڕاستکردووەتەوە.

ژمارەی دانیشتنەکانی چارەسەری نیورۆفیدباک بۆ باشترکردنی سەرنج و تەرکیز بەپێی توندی تێکچوونەکە، تەمەن، کێشە پەیوەندیدارەکان و ئاستی هاوکاری نەخۆشەکە دیاری دەکرێت. باشترکردنی سەرنج و تەرکیز بە نیورۆفیدباک لە نەخۆشی فرەجوڵەی کەم تەرکیز سەرکەوتنی خوێندن لە خوێندکاران باشتر دەکات و گەشەکردنی دەروونی و زمان لە منداڵاندا خێراتر دەکات.

نەخۆشی دڵەڕاوکێ

دڵەڕاوکێ حاڵەتێکی سۆزداری وێرانکەرە. توێژینەوەکان دەریانخستووە  چارەسەری نیورۆفیدباک سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دڵەڕاوکێی سووک بۆ مامناوەندیان هەیە.

کێشەی خەوتن

بە زۆر خەوتن، نەخەوتنی پێویست لە شەودا، ئاگابوونەوەی بەردەتام لە شەودا، بیرکردنەوەی زۆر پێش خەوتن، خەواڵوویی و ماندوێتی لە ڕۆژدا، هەندێک لە نیشانە ناسراوەکانی کەمخەوین. کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان وەک کێشەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی پیربوونی مێشک و لاوازی توانای دەروونی. توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە بە پرۆتۆکۆڵی تایبەتی چارەسەری نیورۆفیدباک دەتوانین بڕ و کوالیتی خەو باشتر بکەین. ئەگەر ئێوەش کێشەی خەوتنتان هەیە سەردانی کلینیکی زاگرۆسی کرماشان بکەن بۆ باشترین چارەسەری. 

خەمۆکی

خەمۆکی کێشەیەکی باوی کۆمەڵگای ئەمڕۆیە. بۆ نەخۆشی خەمۆکی چەندین شێوازی چارەسەری جۆراوجۆر وەک دەرمان، چارەسەری دەروونی، چارەسەری ڕەفتار، و چارەسەری مەعریفی یان تێکەڵەیەک لەوانە بەکار دەهێنرێن. ئەنجامی توێژینەوە نوێکان کاریگەری چارەسەری نیورۆفیدبەکیان لەسەر خەمۆکی پشتڕاست کردۆتەوە. 

بەهێزکردنی ئەرکە دەروونی و مەعریفیەکان

گریمان تۆ کەسێکیت کە دڵەڕاوکێ و خەمۆکیت نیە و بە دەست نەخۆشی فرەجوڵەی کەم تەرکیزیشەوە ناناڵی. بەڵام لەبەر هۆکاری پیشەیی و ئەکادیمی پێویستە باشتر و زیاتر تەرکیز بکەیت، یان ئارامیی خۆت لە دۆخی نەخوازراو بپارێزیت.  چارەسەری نیورۆفیدباک بژاردەیەکی باشە بۆ کەسانی وەک تۆ. بە جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵی تایبەت، نیورۆفیدباک چانسی سەرکەوتنت لە بوارە جیاوازەکاندا زیاد دەکات.

نیۆرۆفیدباک بۆ کێ سوودی هەیە؟

1. ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی فرەجوڵەی کەم تەرکیزن.
2. ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێ بوون.
3. ئەو کەسانەی کێشەی خەویان هەیە یان کوالێتی خەویان خراپە.
4. ئەو کەسانەی هەست بە خەمۆکی دەکەن.
5. ئەو خوێندکارانەی کە بەدوای کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا دەگەڕێن. 
6. ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت توانا دەروونییەکانیان بەهێزتر بکەن وەک سەرنجدان و تەرکیزکردن.

ئایا نیورۆفیدباک هیچ کاریگەریەکی خراپی هەیە؟

تا ئێستا، هیچ کاریگەری خراپ لەلایەن هیچ کام لە توێژینەوە جیهانییەکانەوە ڕاپۆرت نەکراوە. واتە چارەسەری نیورۆفیدباک هیچ کاریگەریەکی خراپی لە سەر نەخۆش نیە. ئەم هەواڵە خۆشە سەبارەت بە نیورۆفیدباک چاوەڕوانکراوە. چونکە لە نیورۆفیدباکدا تەنها شێوازی چالاکیی شەپۆلی مێشک پاڵدەنرێت بەرەو نەخشە سروشتییەکە و ئەمەش هیچ خاڵێکی نەرێنی بۆ مێشک نییە.

نیۆرۆفیدباک لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان​
نیۆرۆفیدباک لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان​

ئامادەکاری بۆ دانیشتنەکانی نیۆرۆفیدباک

بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی چارەسەری نیورۆفیدباک، پێویست بە ئامادەکارییە. بەو پێیەی حاڵەتەکانی وەک ماندوێتی و خەواڵوویی و برسێتی و تینوێتی کاریگەرییان لەسەر چالاکییەکانی مێشک هەیە، پێویستە مرۆڤ پێش ئەوەی بەشداری دانیشتنەکە بکات گرنگی بەم بابەتانە بدات. باشتر وایە پێش سەردانەکە خواردنێکی سووک بخۆیت و کەسەکە تینووی نەبێت. خواردنەوەی ئاو لە کاتی دانیشتنەکەدا کێشە نییە، و باشترە نەخۆشەکە ئاو یان خواردنەوەیەکی بێ کافاین بە دڵی خۆی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

نابێت دوو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکە خواردنەوە کافاینی بخورێت. بابەتێکی تری گرنگ ئەوەیە کە کەسەکە نابێت زۆر ماندوو یان خەواڵو بێت. خەوتنێکی کورتی پاشنیوەڕۆ لە ڕۆژی سەردانەکەدا باشترین پێشنیارە. 

نیۆرۆفیدباک لە کلینیکی زاگرۆسی کرماشان

لە  کلینیکی زاگرۆسی کرماشان، چارەسەری نیورۆفیدباک بە نوێترین و باشترین ئامێر لە ناسراوترین کۆمپانیای جیهانی و لە ژێر چاودێری پسپۆڕی زانستە دەماریەکان دەکرێت. ئێمە زیاتر لە دە ساڵ ئەزموونی بەنرخمان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاندانی دەمار، بایۆفیدباک، نیورۆفیدبەک، هاندانی کارەبایی مێشک و هاندانی موگناتیسی مێشک بۆ چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشە جۆراوجۆرەکان هەیە، و شانازی دەکەین بە پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە بە هاوکاری لەگەڵ تیمێکی چارەسەرکاری دەمار و دەروونناسی بە ئەزموون و شارەزا. بۆ ڕاوێژکاری دەتوانن لە ڕێگەی ئەو کەناڵانەی پەیوەندییەوە کە لە سایتەکەدا دابینکراون پەیوەندیمان پێوە بکەن.