کلینیکی زاگرۆسی کرمانشان

کلینیکی زاگرۆسی کرمانشان
سەبارەت بە ئێمە
کلینیکی زاگرۆس
کلینیکی زاگرۆسی کرمانشان لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە کار کردووە. لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا خزمەتگوزاری بەنرخمان پێشکەش بە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی کرمانشان، سنە، ئیلام، لوڕستان، هەمەدان و سەردانیکەر لە وڵاتی ئێراقەوە کردووە. ئێمە ئەزمونێکی زۆرمان هەیە لە خزمەتگوزاری و دیاریکردنی نەخۆشی و پشکنینی جەستەیی ورد و دەرمانی کاریگەر لە چارەسەری نەخۆشیەکانی دەنگ و قورگ, چارەسەری گەشە، تواناپێدانەوەی بەتەمەنەکان وە باشتر کردن و گەشەی تواناکانی مێشک.
بەرنامەی چارەسەری رێک و هەڵسەنگاندنی توانای لەش بە پێکهاتەیەک لە ڕیکارە زانستیە کلاسیکیەکان و زانستی نوێ، لە ژێر چاودێری پسپۆری مێشک ئەنجام دەدرێت لەگەڵ تیمێکی بە ئەزموونی دکتۆر و پسپۆری چارەسەری قسەکردن و پسپۆری دەرووناسی. شێوازی چارەسەری ئێمە بۆ هەر کەسێک بەپێی بارودۆخ و حاڵەت و تواناکان و هەستی هەر نەخۆشێک جیاوازە.
ئێمە هەست بە ئازارەکامی ئێوە دەکەین و سەرمایەی ئێمە لەم کارە ئەزموون و بەڵینەکانمانە بە نەخۆشەکانمان. لە کلینیکەکەی ئێمە نەخۆش چیتر دودڵ نامێنێت لەسەر نەخۆشیەکەی. ئێمە ڕوونکردنەوەی پێویستی بێ کەم و کوڕی لە حاڵی ئێستا و داهاتووی نەخۆشەکە بە مافی کەسەکە دەزانین. بەڵێنمان بۆ نەخۆشەکانمان ڕاستگۆی و لەگەڵ بوون و هاوخەمی و چارەسەری گونجاوە. ئومێدی ژیانێکی باشتر بە نەخۆش و خێزانەکەی زیندوو ئەکەینەوە.