نوێترین ناوەڕۆک
چیرۆکی نەخۆشەکان – ژمارەی یەکەم
2023-10-17


خزمەتگوزاری کلینیکی زاگرۆس
به خێر بێن بؤ لاپەڕەی فەرمی کلینیکی زاگرۆس. زانیاری و رێنمایی تەواو سەبارەت به کێشەو نەخۆشیەکانتان لێرە دەس ئەکەوێ. ئەتوانن لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە پەیوەندیمان پێوه بگرن و لە گەڵ پزشکی پسپۆڕ بۆ دەسنیشان کردن و چارەسەری نەخۆشیەکانتان راوێژ بکەن.


لێرەوە، لە زێدی باپیرانەوە پێتەختی ساسانیەکان، لە کرماشانی شاری شیرین و فەرهاد، لەگەڵتانین تا نوێترین و باشترین زانیاری و چارەسەرتان پێ بناسێنین. لە هەرکوێی گۆی زەوی بن، لە کوردستان یان دەرەوەی کوردستان، دیوە دیار و نادیارەکانی نەخۆشیەکانتان بۆ روون ئەکەینەوە. ئێرە کۆمەڵگایێکی مەجازیە بۆ پەیوەندی لە گەڵ پسپۆڕ و نەخۆشەکانی تر. لێکتێگەیشتنێکی قووڵ سەبارەت بە ئازار و ئێش و نەخۆشیەکەتان پێ ئەبەخشین بۆ چارەسەرێکی سەرکەوتوو.